پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن میونخ

رۆژنامەی مارکا ئاشکرای دەکات،  چوامینی پێشەنگی بە بەراورد بە ناچۆ هەیە بۆ ئەوەی لە هێڵی بەرگری ناوەڕاستدا یاوەری ڕودیگەر بکات  دژی بایرن میونخ و میلیتاویش یاریزانی سەرەکی نابێت دژی بایرن میونخ.

بەقسەی رۆژنامەکە لۆنینی گۆڵچیش سەرەکی دەبێت سبەی تا کۆرتوا.

بەپێی مارکا  پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن میونخ بەمشێوەیە.

  لۆنین.  کارڤاخال، چۆامینی، ڕودیگەر، مێندی؛  کرۆس، کاماڤینگا، ڤالڤێردی، بێلینگهام؛  ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ.

یاریەکە رۆژی چوارشەممە 8-5-2024لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگەو کاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.



PM:01:31:07/05/2024