کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، ئەگه‌ری بارانبارینی به‌لێزمه‌ و مامناوه‌ندیش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان هه‌یه‌". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان باران بارین دەبێت لە هەندێک کاتدا لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین مامناوەندە، لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێک کاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پالەپەستۆی دەریای سوور لەسەر بەشەکانی ناوەراستی عیراق و باشووری هەرێم بە تایبەتی باران بارین لەسەر پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە زیاتر دەبێت هەندێک کات باران بارینی بەلێزمە و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاواز دەبێت باران بارین تەنها بەشێوەی نمە باران و کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە، هەروەها خێرای باش (١٥ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (شەش تا هەشت) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران هەیە لە سەنتەری پارێزگاکاندا لە هەندێ کاتدا، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنووریەکان تاوە باران دەبێت لە هەندێ کاتی جیاجیادا، پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت.  


PM:12:11:15/11/2023