سبەینێ کامێراکانی چاودێری لە قەزای کۆیە و خەبات بەکاردەخرێن

هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە سبەنێوە کامێراکانی چاودێری لەناو شەقامەکانی هەردوو قەزای کۆیە و خەبات بەکاردەخرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند" لە سبەی هەینی ١٦ی تشرینی دووەم لەناو شەقامەکانی قەزای کۆیە کامێراکانی چاودێری وەک تاقیکردنەوە بەکاردەخرێن". 

هەروەها راشیگەیاندووە" بە هەمان شێوە لە قەزای خەباتیش لە سبەینێەوە کامێراکان وەک تاقیکردنەوە بەکاردەخرێن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای شەش رۆژ و لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کامێراکان دەستبەکاردەبن بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی، بۆیە داواش لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

دوێنێش بۆیەکەم جار لە شەش رێگا و شەقامێکی پارێزگای دهۆک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کەوتە کار. 


PM:04:46:16/11/2023