کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ههوری تهواو دهبێت و باران دهبارێت".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی لە هەندێک ناوچە، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەراستی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، پاشان کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بەلاوازی دەمینێتەوە لە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشوور و باشووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٦ – ٩)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانی تەمێکی کەم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت.