نوێترین ئاماری قوربانیانی غەزە بڵاودەكرێتەوە

ژمارەی قوربانیانی كەرتی غەزە بەهۆی بەردەوامبوونی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل، بەرزدەبێتەوەو وەزارەتی تەندروستی غەزەش ئاشكرایدەكات زۆربەی قوربانییەكان ژن و منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی كوژراوان بۆ زیاتر لە ١٢ هەزار كەس بەرزبووەتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەی بریندارانی كەرتی غەززە ٣٠ هەزار كەسی تێپەڕاند، زۆربەی كوژراوو بریندارانیش ژن و منداڵن.

شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەكدارانی حەماس كە لەرۆژی ٧ی مانگی رابردووەوە دەستی پێكردووەو تائێستاش بەردەوامە، بووەتە هۆی وێرانبوونی بەشی زۆری باكووری كەرتی غەززەو ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێك و ٦٠٠ هەزار كەس لە دانیشتووانەكەی كە بەناچاری روویان لە ناوچەكانی باشووری كەرتی غەززە كردووە


AM:12:03:18/11/2023