کاتی دابەشکردنی نەوت لە شاری هەولێر راگەیەندرا

بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە لە سەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت .

ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند"  بڕیارە لە ٢٦ی ئەم مانگەوە لەسەنتەری شار لە هەولێر دەست بە دەبەشکردنی نەوتی سپی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، هەر ماڵێک ٢٠٠ لیتر نەوتی بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار پێدەدرێت".

وتیشی: تا ئێستا لە سنووری هەولێر ٣٩ ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە، ناوچە شاخاویەکانیش ئێستا بۆتە دووبەش، بەشێکی مەسیف، هەریر و شەقڵاوە تەواو بووە و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانیش زۆرینەی تەواو بووە و تەنها بەشێکی مێرگەسۆر و ڕەواندز ماوە، لە سۆرانیش دەستپێکراوە، بۆیە پرۆسەکە زۆر باش و بەخێرایی بەڕێوە دەچێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نرخی نەوتەکە بە ١٠٥هەزار دینارە".



PM:10:23:18/11/2023