ئەمڕۆ مامۆستایان و خوێندکاران لە ناوچەکانی سەوز خۆپشاندانیان ئەنجامدا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە چەند شار وشارۆچکەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجە و کۆیە مامۆستایان خۆپشاندانیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ لە شارەکانی سلێمانی، کۆیە، چەمچەماڵ، قەڵادزێ، کفری، رانیە، کفری، کەلار مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژ و خوێندکارانی پۆلی ١٢ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و درۆشمی جیاوازیان وتەوە.

مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند" ئێمە بەردەوام دەبین تا هێنانەدی داواکارییەکان و کێشەکانمان لە ریشەوە چارەسەر دەکرێت". 

هەروەها وتیان" ئامانجەکانمان و داواکاریەکانمان سەرەتاترین مافەکانمانە، ئێمە خۆمان داوا لە بەغدا دەکەن ئەگرحکومەت رێگەمان پێبدەن، حکومەت نەهاتۆتە سەرخەت و وەڵامێکی گونجاومان بداتەوە بۆیە ئێمە رۆژانە لەسەر شەقام دەبین". 

ئەمڕۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ش لەسەر شەقامەکان بوون و داوادەکەن ماوەی خوێندنیان بۆ درێژکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە هەولێریش خۆپشاندان ئەنجام بدرێت،دوێنێ شەممە هێزە ئەمنییەکان لە هەولێرنوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیان بە ناوی( عه‌لی ڕەئوف) دەستگیر کرد.

زیاتر لە دوو مانگە بایکۆت بەردەەوامە وداواکارییەکانی مامۆستایان بریتین لە:"پێدانی دوو مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان".



AM:11:34:19/11/2023