دابەشکردنی بەشە خۆراکی نۆیەمی هاوڵاتییان دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەمزوانە دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی نۆیەمی هاوڵاتییان بکرێت". 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" بەمزووانە دابەشکردنی بەشە خۆراکی نۆیەم واتە ئەم مانگە دەستپێدەکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، زیادکردنی دوو ماددەی دیکەی خۆراک، تەنها پێشنیارە و دراوەتە وەزارەتی بازرگانی عێراق. 

هەروەها لای خۆشیەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك دەستیكردووە بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی نۆیەم لە سەرجەم پارێزگاكان.

سەبەتەی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان پێکهاتووە له (شەکر، زەیت، دۆشاوی ته‌ماتە، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، برنج و ئارد)، سەرجەم ماددەكانیش پێش دابەشكردنیان پشكنینكی تاقیگەییان بۆ دەكرێت. 


PM:03:37:19/11/2023