ئاشکرابوو گاڤی چەند مانگ دووردەکەوێتەوەو جێگرەوەی دیاری کرا

 بە فەرمی ئەمڕۆ دووشممە یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی پزیشکی بۆ گاڤی ئەنجامداو ئەستێرە لاوەکەی ماوەی نزیکەی نۆ مانگ دووردەکەوێتەوە.

 گاڤی تووشی پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆی بووەو بە قسەی رۆژنامەکان 7تا 9مانگ دووردەکەوێتەوەو بەوهۆیەوە ئامادەی یۆرۆ و ئۆڵۆمپیاد نابێت.

بە پێی زانیاری رۆژنامەی سپۆرت  ڕەنگە بەرشەلۆنە دوای پێکانەکەی گاڤی بە خواستن پابلۆ تۆرێ بگوازێتەوە.

گاڤی لە گێمی یەکەمی یاری شەوی رابردووی ئیسپانیا دژی جۆرجیا لە پاڵاوتنی یۆرۆ تووشی پێکان هات، بەوهۆیەوە بەگریانەوە یاریگای جێهێشت.


PM:02:45:20/11/2023