بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی بۆ گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك مامۆستا له ڕوداوێكی هاتوچۆ لە پارێزگاری به‌سڕه ڕاگەیاندرا.
ئەمرۆ سێشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، عیماد عه‌بدولخالق عیدانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سڕه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،" پارێزگای به‌سره ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای سه‌فوان -ئوم قه‌سر گیانیان له‌ده‌ستدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ گیانی ژماره‌یه‌ك مامۆستا و خوێندكاری قوتابخانه‌ی ئیبراهیمی، له‌ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان سه‌فوان-ئوم قه‌سر پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌جۆری ترێله و مینی پاسێك رویداوه، له‌ئه‌نجامیشدا ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه،١٠ كه‌سیان پیشه‌یان مامۆستایه، هه‌شت كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زی مێ و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له ڕه‌گه‌زی نێرن.