لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لە نێوان چەند کەسێک دروستبووە

ئەمڕۆ سێ شەممە لە گەرەکێکی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لە نێوان چەند کەسێک دروستبوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە گوێرەی زانیارییەکان لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لە نێوان چەند کەسێک دروستبوە و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەکان لە دەورەبەری چەند فرۆشگا و دوکانێکی گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی شەڕ بە چەک و فیشەک لە نێوان چەند کەسێک دروست بوە و پێنج کەس بە سەختی برینداربون و یەکێک لە بریندارەکان منداڵێکە، لە ئێستاشدا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوشاری سلێمانی.

لە ئێستاشدا تیمەکانی ئاسایشی سلێمانی گەیشتوەنە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر شێوازی دروستبوونی شەڕەکە و خاوەن چەکەکان دەکەن.




PM:03:33:21/11/2023