لە رووداوێکی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ١١ کەس بوونە قووربانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای سردەشت- پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوارکەس گیانیان لەدەستداوە و ٧ کەسیتریش بریندار بوون .
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو ٤ کەسەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن، دایکێکی تەمەن ٢٤ ساڵان و سێ منداڵەکانی کە تەمەنیان ٣، ٥و ٨ ساڵان بوون.
بە پێی ئاماری رێکخراوی دادپزیشکی لە ئێران" ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی رابردووی هەتاوی بەراورد بە ساڵی پێشووتر گیانیان لەدەستداوە ١٦٪ زیادیکردووە".