بانکی ناوەندی: دۆلار بە نرخی فەرمی بدەن بە هاوڵاتیان

بانکی ناوەندی داوای لە بانکەکان کردووە کە دۆلار بە نرخی فەرمی بە هاوڵاتیان بفرۆشن.

بانکی ناوەندی لە نووسراوێکدا کە بڵاویکردۆتەوە" داوای لە بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی کردووە، لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە هاووڵاتییاندا پابەند بن". 

جەختیشکراوەتەوە لەوەی دەبێت نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دیناری عێراقی ، بگاتە دەستی هاووڵاتییان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا بانکی ناوەندی نەیتوانیوە لە ڕێی ئەو ڕێکارانەی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆلار دەیانگرێتەبەر، نرخ لە بازاڕەکاندا دابەزێنێت.

ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکاندا بە ١٥٩ هەزار و ٥٠٠دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 



PM:12:54:23/11/2023