پەروەردەی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان دەکات بگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن

پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژان دەكات بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن.

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە پەرۆشیمان و هەستكردن بە مەترسی بەردەوامبوونی زیاتری ئەم دۆخە، داوادەكەین سەرباری سەختی و قورسی بارودۆخ بەگشتی و بارودۆخی مامۆستایان بە تایبەتی، بۆ ئەمجارەش هەمووان پێكەوە شان بدەینەوە بەر بەرپرسیارێتیمان و دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەینەوە". 

پەروەردەی سلێمانی داواش لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەكات رۆژی دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووەم رووبكەنەوە ناوەندەكانی خوێندن.

جەختیش دەکاتەوە، پێویستە حكومەتی هەرێم بارودۆخەكە لەبەر چاوبگرێت و لە ماوەی نزیك و زوودا داواكارییەكانی مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێبكات.


PM:01:31:23/11/2023