وادەی دەستپێكردنی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی ئەکواوێزەری تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی باران بارین پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت". 

ماڵپەری ئەکواوێزەر بڵاویکردەوە" شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی دەکات کە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوامی دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وادەی شەپۆلەکە لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات و وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلەکەش لە ٢ی کانوونی یەکەم دەبێت.

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.


PM:04:03:23/11/2023