پارێزگاری هەڵەبجە: داواکارین عێراقی نوێ دۆسیەی هەڵەبجە لەڕووی ئیدارییەوە بە هەند وەربگرێت

پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت"  لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، هەق وابوو عێراقی نوێ بیر لە قەزابوونی هەڵەبجە بكاتەوە و بیكات بە پارێزگا، هیواشی خواست عێراقی نوێ دۆسێی هەڵەبجە لە رووی ئیدارییەوە بە هەند وەربگرێت".
 
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە وتارێكدا بە بۆنەی رۆژی هەڵەبجە (٢٤ تشرینی دووەم) رایگەیاند" عێراقی نوێ لەسەر بنەمای یەك دێڕ دروست بوو، ئەویش بەپێی وتەكانی كۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمەریكا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كاتێک رایگەیاند، رژێمەكەی سەدام حوسێن چەكی كۆكووژی هەیە و مایەی هەڕەشەیە بۆ ناوچەكە، واتە دەبێت سەدام نەمێنێت، بەم دێڕە سەدام لە دەسەڵاتەكەی نەما". 

ئازاد تۆفیق وتی" دیكۆمێنتی بوونی چەكی كۆكوژ لە عێراق، ١٦ی ئادارە و كە هەڵەبجە كیمیاباران كرا، ئیدی بۆ نامانكەن بە پارێزگا و بوودجەمان بۆ دابین ناكەن".

پارێزگاری هەڵەبجە راشیگەیاند" بە هیواین عێراقی نوێ دۆسێی هەڵەبجە لە رووی ئیدارییەوە بە هەند وەربگرێت".

لە ١٨٦٩/١١/٢٤ یەکەم قایمقام لە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دەستبەکاربوو، ئه‌م رۆژه به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌ رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌.



PM:03:23:24/11/2023