بەهۆی خراپی کارەبای نیشتمانی لە پێنجوێن خۆپشاندان ئەنجام دەدرێت

بەهۆی کەمبوونەوەی ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی، خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە و داواش دەکەن کارەباکەیان بخرێتە سەر ئێران.

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" داوا لە حکومەت دەکەن تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کارەبای قەزاکەیان بکاتەوە بە ٢٤ کاتژمێری و بە پێچەوانەشەوە خۆپیشاندان دەکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی قەزاکە، کارەبای پێنجوێن بخرێتەوە سەر ئێران،هەروەها داوای تەرخانکردنی بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی کارەبا و چالاککردنی لیژنەی بەدواداچوونی زێدەڕۆیی کراوە".

ئاماژەیان بەوەشداوە کە ڕێگای ملەکەوەی وەک شوێنی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە دەستنیشیان کراوە، کە شادەماری هاتووچۆی بازرگانی نێوان سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێرانە.



PM:04:18:24/11/2023