سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژنان بڵاوکردەوە و دەڵێت" به‌ره‌نگاری ھه‌موو توندوتیژییه‌ك به‌رامبه‌ر به كچان و ژنان ده‌بینه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، لە رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژناندا، هه‌موو پشتگيرييهك بۆ كهمپهينى ١٦ رۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپاتدهكهينهوه، لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتيژييهك دژى كچان و ژنان و ههراسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت ده‌وه‌ستينه‌وه".
دەشڵێت" له‌م رۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە ستهميان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە، هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایک و باوکانى ئه‌و قوربانييانه نادات، تاكه دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌يه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه له رۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه دهڕوانين كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ژنان كار ده‌كه‌ن".
ڕاشیگەیاندووە" له‌م ياده‌دا پابهنديمان دووپاتدهكهينهوه كه به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتيژى و پێشێلكارى و دهستدرێژييهك به‌رامبه‌ر به ژنان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه، له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بين، هه‌رگيز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و يه‌كسان كۆڵ ناده‌ين".