یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایدەگەیەنن" چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ی بۆ بژێوی هاوڵاتیان به گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بكرێت".
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه" ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و شاندێكی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌رییه‌وه پێشوازی لێكرا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه كرا‌و جه‌ختیش كرایه‌وه له‌پێویستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خاك و خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش پێكه‌وه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی بژێوی هاوڵاتیان به‌گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی".
ئەوەش هاتووە" هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به په‌رۆشه‌وه ته‌ئكیدیان كرده‌وه له درێژه‌دان به گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی له هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان كۆده‌نگی نیشتمانیی دروست بكرێت و یه‌ك گوتاری نیشتمانیی ئاڕاسته‌ی به‌غدا بكرێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیدگای باڵای كوردستانی بێت كه بۆئه‌وه‌ش یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به پێویست زانرا".
ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی نه‌خوازراوی ناوچه‌كه، پرسی هه‌ڵبژاردن دو ته‌وه‌ری دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون كه به وردی تاوتوێكران و دوپات له پاراستنی سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی هه‌رێم، لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه به شێوه‌یه‌ك هه‌مو هه‌وڵه‌كان بخرێنه گه‌ڕ تا هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی هه‌موان بێت له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هەر ئەمڕۆ کۆبونەوەى هاوبەشى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کۆتاییهات و جەختیان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە وادەى خۆیدا کردەوە و دا‌واشیان کرد کە ئاستەنگەکانى بەردەمى لاببرێن.