ڤیدیۆ.. كچەكەی عەزیز وەیسی (حەیرانی) بڵاوکردەوە

ژینا وەیسی كچی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی نوێترین کاری هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. 

ڤیدیۆ کلیپی (حەیران) کە نوێترین بەرهەمی ژینایە و لە چەناڵی فەرمی باوکی بڵاوکراوەتەوە، ئاوازەکەی فۆلکلۆرە و کاری ئەرەنجمێنت و میکس و ماسترینگی لەلایەن مێهرداد خەندەلەوە بۆ ئەنجامدراوە.

ژینا کچی هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسی-یە و لە دایکبووی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە، تائێستا دوو بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە هاوبەشی لەگەڵ باوکی بە ناوی (كاكە لە چەماو بێت، بژوێنە) بڵاوکردووەتەوە کە هەردوو بەرهەمەکەیان لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە. 

هەروەها ئەم خانمە هونەرمەندە لە مانگی سێی ئەمساڵدا بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (گوڵ سور) بڵاوکردەوە.


PM:05:45:25/11/2023