باران بارین دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایدەگەیەنێت" سبەینێ باران بارینی سەرتاسەری دەبارێت و لە هیچ ناوچەیەکی هەرێم لافاو روونادات". 

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە" نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست رووی لە هەرێم کردووە و لە ئێوارەی ئەمڕۆوە چڕدەبێتەوە و بۆ سبەی بارانی سەرتا سەری دەبارێت". 

ئەماژەی بەوەشکرد، کاریگەری باران بارین زیاتر پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە، بەڵام سبەی شەو کاریگەری زیاتر لەسەر هەڵەبجە و گەرمیان دەبێت.

ئەوەشی خستەروو، پلەکانی گەرما پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بەڵام هیچ مەترسییەک دروست ناکات و نابێتە هۆی روودانی لافاو.


PM:06:46:26/11/2023