"کاتی بەفربارین لە سەنتەری شارەکاندا راگەیەندرا"

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راگەیاند" لە ئەگەری هاتنی بارستە هەوا ساردە جەمسەرییەکان بۆ سەنتەری شارەکان پێشبینی بەفربارینی لە سەنتەری شارەکاندا لێدەکرێت و شەپۆلی بارانبارینیش تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەهۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لە رۆژی رابردووەوە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی مەودا کورت و جیا جیا بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە".

سەبارەت بە بەفربارین لە سەنتەری شارەکان رایگەیاند" لەگەڵ هاتنی بارستە هەوا ساردە جەمسەرییەکان بۆ سەنتەری شارەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا بەفر ببارێ".

لەبارەی پلەکانی گەرماوە باسی لەوەکرد، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ ناوچەکان پلەکانی گەرما نزمبوونەتەوە و پێشبینیش دەکرێت لە رۆژرانی داهاتوودا بە جێگیری بمێنێتەوە.

هەروەها وتی" لەمساڵدا رێژەیەکی باش باران لە ناوچەکانی باکور و دهۆک و هەولێر و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان باریوە و تا ئیستا لە سلێمانی ٨٠ ملم باران باریوە، بەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٣ ملم زیادیکردووە ".




PM:03:59:27/11/2023