"مانگی داهاتوو بەرمیلێك نەوت بە ٥٠ هەزار دینار بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت"

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت" لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەرمیلێك نەوتی سپی ٥٠ هەزار دینار بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت". 

عیزەت سابیر بریكاری وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵان لە جیاتی (١٠٠) هەزار دینار دابەشبکرێت بە (٥٠) هەزار دینار دابەشدەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵ دەدەن بە هەمان جۆر نرخی بەنزین و گازیش لە هەرێمی کوردستان دابەزێت، عێراق یەك عێراقە و ناكرێت نرخی یەك لیتر بەنزین لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق (٤٥٠) دینار بێت و لە هەولێر و سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێم لە سەرووی (٨٥٠) دینارەوە بێت. 

لە ئێستادا سامانە سروشتییەكانی هەرێم بەرمیلێك نەوت بە (١٠٤) هەزار دینار دەدات بە هاوڵاتییان. 


PM:09:01:27/11/2023