مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری کۆیە مووچە وەردەگرن

سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە رایگەیاند" ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیە دەکەینەوە سبەی چوارشەممە٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کاتژمێر ٩ی بەیانی سەردانی پەروەردەی کۆیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ".

ئەوەش خراوەتە روو" بەڕێوەبەر یان مامۆستای وانەبێژ بە نووسراوی فەرمی (تخویل)ی قوتابخانە، دەتوانێت بێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی."

هەروەها راشیگەیاند" دەبێت دوای هەفتەیەک لە وەرگرتنی مووچە بەڕێوەبەرەکان بەزووترین کات لیستی مووچە بگەڕێننەوە بۆ پەروەردەی کۆیە.



PM:11:17:28/11/2023