نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد

بەیانی ئەمڕۆ شەممە دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە کۆتا ڕۆژی هەفتەی ڕابردوو بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوەوە لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:

نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینار و ٣٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

 نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ پاوەن بە  ١٩٥ هەزار و ٨٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ: 

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ٢ هەزار و ٩٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٧ دینارە.


AM:10:27:02/12/2023