کەمێک پێش ئێستا لە سنووری قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە کاتی رووبەڕووبونەوەی "هێزێکی ئەمنی و تۆمەتبارێکدا" منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ناوەندی قەزای بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانی لە نێوان هێزێکی ئەمنی و تۆمەتبارێکدا ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە نزیک ڕووداوەکە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان، بەه
ۆی ترسەوە گیانی لەدەستداوە.
لە ئێستاشدا "تۆمەتبارەکە" دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامیان هەیە.