دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت" سبەینێ مووچەی مانگی ٩ی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت". 

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" سبەینێ یەكشەممە  دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، شایستەی دارایی مانگی (٧ و ٨) بە لێبڕینەوە دابەشكراوە، بەڵام بۆ مانگی (٩) بە هەمان میكانیزمی كاتی دەوامكردن بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت.


PM:05:50:02/12/2023