وەزارەتی بەرگری عێراق: دەنگۆی بەقاچاخ بردنی چەک بەرەو هەرێمی کوردستان راست نییە

وەزارەتی بەرگری عێراق دەنگۆی بەقاچاخ بردنی چەك لە بەندەرەكانەوە بەرەو هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئەو بارە چەكە خۆیان هاوردەیان كردووە و خەریكی ڕێكارە یاساییەكانن".

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند" لە بەرامبەر ئەو هەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایەی لە هەندێک سایتی سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، کە باس لەوە دەکەن، کە چەک لە بەندەرەکانی عێراقەوە بەرەو کوردستانی عێراق بە قاچاخ دەهێنرێت، دەمانەوێت لەم بارەوە ئەمانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە:

١- ئەو چەکانەی لەناو کۆنتێنەرەکانی ناو بەندەری ئوم قەسردا دۆزراونەتەوە ئەو چەكانەن، کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە هاوردەکراون بەپێی گرێبەستی (FMS) نێوان وەزارەتی بەرگری و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراون.

٢- بەپێی ئەو ڕێکارانەی، کە لە بەندەرەکانی پەیوەست بە لابردنی ئەو کۆنتێنەرانەی کە بە مەترسی نیشانە کراون لە بەندەرەکانی دەریاوە کارپێکراون؛ بۆ پاراستنی سەلامەتی، لیژنەیەکی باڵاتر هەبوو لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کە دەستیان بە کارەکانی کرد بۆ چۆڵکردنی ئەو کۆنتێنەرانە، داوای لیستی کۆنتێنەرە مەترسیدارەکان لە بەرێوەبەرایەتی بەندەر دەکات، لەڕاستیدا ئەوەشیان بۆ دابینکرا، لەنێویاندا کۆنتێنەرەکانی سەر بە وەزارەتی عێراق بەپێی مانیفێستەکە وەک دەفری مەترسیدار نیشانە کراوە و دوای پشکنینی ئەم دەفرانە دەرکەوت تۆپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری تێدایە.

 ٣- دوای پشکنینی ئەم کۆنتێنەرانە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە گەڕێنرانەوە بۆ بەندەر و لە بنکەی پۆلیسی بەندەر ڕاگیران تا نوێنەری وەزارەتی بەرگری گەیشتن. بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی و وەرگرتنی؛ پەیوەست بوون بە وەزارەت.

٤- هاوکاریی زۆر لە نێوان وەزارەتی بەرگری و دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان هەیە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کۆنتێنەرەکان تا ئەو کاتەی ڕێکارە پێویستەکان بۆ چۆڵکردنیان تەواو دەبێت، لە بەرامبەریشدا ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیە دەکەین، کە ئەندامانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان گێڕاوە، بە سەرکردایەتی لەلایەن سەرۆکی دەسەڵات، لیوا عومەر ئەلوائیلی، بۆ ئەو هەوڵە زۆرانەی کە داویانە لە پاراستنی دەفرەکان.

وەزارەتی بەرگری عێراق جەختیشی كردۆتەوە، وەزارەت پشتڕاستی دەکاتەوە، کە مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت وەڵامی هەرکەسێک بداتەوە، کە هەوڵی زیانگەیاندن بە ناوبانگی ئەم دامەزراوە دێرینە بدات و دەسەڵاتی دادوەری عێراق دوا ناوبژیوانی ئەم بابەتە دەبێت.



PM:07:43:02/12/2023