عەلی قەرەداغی: سوێند بەخوا ناوەستین هەتا تۆڵەی غەززە دەكەینەوە

ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و کەرتی غەززە ڕایدەگەیەنێت" سوێند بەخوا ناوەستین هەتا ئەوكاتەی تۆڵە لە دوژمنمان دەكەینەوە".

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سوێند بەخوا ئارام نابینەوە و بە دیمەنی خوێنەكان ڕانایەین و ناوەستین لە پشتیوانی كردن و جەختكردنەوە و نیشاندانی ئەو ستەم و پێشێلكارییانەی داگیركار دەیانكات و هەموو ڕۆژێك زیاتر نیشانی دەدات كە مامەڵە لەگەڵ كردنی مەحاڵە". 

دەشڵێت" ناوەستین لە پشتیوانیكردن بە هەموو ئامڕازە ئایینیە بە مەرج كراوەكان و ئامڕازە بەردەستەكان لە یاسا و ڕاگەیاندن و جەماوەرانی سەر شەقام و جێ گردبوونەكان و سەر ڕووی هەموو مینبەر و هەموو ڕێگاكانی تر". 

لە پەیامەکەیدا ئەوەش هاتووە" سوێند بە خوا ناهێڵین دیمەنی كوشتن و بە زۆر كۆچپێكردن و سووكایەتی پێكردنەكان بەلامانەوە وەك ئاو خواردنەوە بێت، بەڵكو گڕی شكۆمەندانی پێ تاو دەدەین و ڕێزدارانی گەلی پێ هان دەدەین، هەتا ئەوكاتەی تۆڵە لە دوژمنمان دەكەینەوە، پشوو نادەین هەتا ئەوكاتەی جەنگ لەسەر غەززە هەڵدەگیرێت و ئابڵووقەكە دەشكیندرێن". 


PM:07:02:03/12/2023