کەرکوک.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا سێ‌ كەس بریندار بوون

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گەڕەکێکی سنووری پارێزگای كەركوك، بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە سێ‌ كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عروبە لە نزیک خوێندنگەی (الشعب) شەڕە تەقە ڕوویدا کە لەئەنجامدا سێ کەس کە برا و ئامۆزای یەکترن برینداربوون و برینی دووانیان سەختە.

تا ئێستا هۆكاری شەڕەكە ئاشكرانەكراوە و دامەزراوە ئەمنییەكانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ئەو ڕووداوە بڵاونەكردووەتەوە.


PM:08:01:04/12/2023