پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە سبەینێ سێشەممە لە چەند گەڕەکێکی ناوشاری سلێمانی دابەشبکرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، ئەمشەو دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و بەرمیلێكی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە نەوت لەناو شاری سلێمانی لە سنوری مەڵبەندەکانی (یەک و دوو) لە گەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و کازیوە دابەشدەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەناو شاری سلێمانی ڕاگیرابوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاتنی نەوتی عێراقی کە بڕیارە بەرمیلی بە (٥٠) هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.


PM:11:20:04/12/2023