وێنە و ڤیدیۆ.. كەویار نوێترین کاری هونەری خۆی پێشكەش بە هەوادارەکانی دەکات

کچە گۆرانیبێژی دیاری کورد کەویار هادی ناسراو بە کەویار هەورامی، بڕیارە بەمزوانە نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی پێشکەش بە بینەر و بیسەرەکانی بکات. 

کەویار هادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەكی خۆی لە كاتی وێنەگرتنی بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت" بەمزوانە نوێترین کاری خۆمتان پێشکەش دەکەم، هیوادارم بەدڵتان بێت".

كەویار هەورامی ساڵی (١٩٩٩) لە هەڵەبجە لە دایكبووە و ساڵی (٢٠١٠) بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی بەهرەمەندی كرد بە ناوی تۆ نمونەی، لەو كاتەشەوە بەهۆی دەنگە تایبەتەكەیەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات، بەستایلێکی سونەتی گۆرانی دەچڕێت و توانایەکی باشی هەیە لە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان "مەزهەری خالقی، محەمەدی ماملێ، عەدنان کەریم". 

هەروەها ساڵی رابردوو کەویار لەگەڵ رێبین سالار ژیانی هاوسەریگیری پێكهێنا کە یەکێکە لە موزیسیانە دیارەکانی کورد و ئامێری سەنتور دەژەنێت، ساڵانێکی زۆرە لە بواری گۆرانی و مۆسیقادا خزمەت بە هونەری کوردی دەکات. 


AM:11:02:05/12/2023