به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه رونكردنه‌وه له‌باره‌ی كاركردنی كامێراكانی چاودێری ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌توانن له پارێزگاكان كه ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ڵگریه‌تی كاتێك سزای بۆ تۆمار كرابێت، داوای وێنه‌ی سه‌رپێچی بكات تا دڵنیا بێته‌وه له ڕاستیه‌كان.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه لهڕونكردنهوهیهكدا بڵاویكرده‌وه، "مه‌به‌ست له دانانی كامێرای چاودێریكردنی خێرایی، پاراستنی گیانی هاوڵاتیانمانه له ڕوداوه دڵته‌زێنه‌كان به‌هۆی خێراییه‌وه، دانانی دوو كامێرا له شه‌قامه‌كانی (هه‌یبه‌ت سوڵتان و ئیسكان) هۆكارێكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی شۆفێران و پابه‌ندبونیان به خێرایی دیاریكراو".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌باره‌ت به تۆماركردنی سه‌رپێچی له كامێرای چاودێری خێرایی زۆرترین خێرایی ڕێگه پێدراو ٦٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا دیاریكراوه، بۆ به‌رچاو ڕونی شۆفێران هێمای هاتوچۆ بونی هه‌یه، ئه‌م كامێرایانه به پێی سیستمی ستانداردی جیهانی كارده‌كه‌ن، هه‌ر دوو سایده‌كه و هه‌شت ئۆتۆمبێل له ته‌نیشت یه‌ك و به مهودای٧٠ مه‌تر سه‌رپێچی تۆمارده‌كه‌ن، واته كاتێك فلاش به‌كاردێنێت ئه‌گه‌ر شۆفێرێك خێرایی له خوار ٦٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا بڕوات، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی ته‌نیشت یاخود ئۆتۆمبێلی سایده‌كه‌ی دیكه خێرایی له سه‌روی ٦٠ كیلۆمه‌تر لهكاتژمێرێكدابێت، ئه‌وكات فلاشه‌كه بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه كه خێرایی له‌سه‌روی ٦٠ زیاتره.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شۆفێرێك خێرایی له خوار ٦٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا بێت و و سزای بۆ تۆمار بكرێت، ده‌توانن له پارێزگاكان كه ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ڵگریه‌تی كاتێك سزای بۆ تۆمار كرابێت، داوای وێنه‌ی سه‌رپێچی بكات تا دڵنیا بێته‌وه له ڕاستیه‌كان.