بەڕێوەبەرى پێشووى تەندروستى چەمچەماڵ: ئاوى خواردنەوە و سەربڕخانەکان لە زبڵدان پیسترن

بەڕێوەبەرى پێشووى تەندروستى چەمچەماڵ لەبارەى هۆکارى لابردنى لە پۆستەکەى دەڵێت" وامزانى گەر تاوان کەشف بکەم رێزم لێدەگرن، کەچى دەریانکردم"، دەشڵێت" ئاوى خواردنەوە و سەربڕخانەکانى قەزاکە لە زبڵدان پیسترن". 

فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستی چەمچەماڵ، لە روونکردنەوەیەکدا کە لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە نوسیویەتى" ژمارەیەکی زۆر لە دۆست وهاوڕێیانم چەند ڕۆژێکە داوای ئەوەم لێدەکەن ڕونکردنەوەیەک بنوسم و هۆکاری ئەوە ئاشکراکەم کە بۆچی ناچاریان کردم دەس لەکار بکێشمەوە؟! لە کاتێکدا پێشتر خۆم دووجار داوامکردبوو کە دەس لەکار بکێشمەوە بەڵام قبولنەکرابوو، وەکاتی خۆشی تەکلیفیان لێکردم ببمە بەڕێوەبەر نەک خۆم داوام کردبێ وە ئەوەی من لەگەڵ هاوڕێکانما لە ماوەی دەسبەکاربونما بۆ تەندروستی چەمچەمالمان کرد بەدرێژای هەموو ڕابردووی ئەو سێکتەرە و ئەم شارە نەکرابوو ئیستا بۆچی لام ئەبەن ؟!". 

دەشڵێت" سوودی چیە ئەگەر هەموو خەڵکی چەمچەمال ئاگادارکەمەوە کە قەسابخانەکەیان لە زبڵدان پیسترە و هەرچی مەرجی تەندروستی هەیە تیایی نیە؟، وا ئێستا ئاگادارمکردنەوە و بە هەموو دەنگم هاوار دەکەم، حەوت ساڵە حەوزی ئاوی خواردنەوەی شارەکەیان پاکنەکراوەتەوە، قەسابخانەکەشیان هیچ مەرجێکی تەندروستی تیا نیە بزانم چەن کەس لە جیاتی من دێنە دەنگ، وام زانی ئەگەر تاوان کەشف بکەم ڕێزم لێدەگرن کەچی دەریانکردم". 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستی چەمچەماڵ:

لە جیاتی ڕونکردنەوە

ژمارەیەکی زۆر لەدۆست وهاوڕێانم چەند ڕۆژێکە داوای ئەوەم لێدەکەن ڕونکردنەوەیەک بنوسم وهۆکاری ئەوە ئاشکراکەم کەبۆچی ناچاریان کردم دەس لەکار بکێشمەوە؟! لە کاتێکدا پێشتر خۆم دووجار داوامکردبوو کە دەس لەکار بکێشمەوە بەڵام قبولنەکرابوو ، وەکاتی خۆشی تەکلیفیان لێکردم ببمە بەڕێوەبەر نەک خۆم داوام کردبێ وە ئەوەی من لەگەڵ هاوڕێکانما لەماوەی دەسبەکاربونما بۆ تەندروستی چەمچەمالمان کرد بەدرێژای هەموو ڕابردووی ئەو سێکتەرە وئەم شارە نەکرابوو ئیستا بۆچی لام ئەبەن ؟!.

وەڵامەکەی من لەم چەند ڕۆژە هەر ئەوەبوو کە من بێئومێد بوومە لە قسەکردن وچیتر نامەوێ قسەبکەم و سودی چیە وا هەموو خەلکی چەمچەمال وکوردستان زانییان کە حەوزی سەرەکئ ئاوی خواردنەوەی شاری چەمچەمال حەوت ساڵە پاکنەکراوەتەوەو پڕبووە لەزبڵ وپیسی وخاشاک ومن لەسەری هاتومەتە دەنگ ولەسەر ئەوە دەریان کردووم ؟! 

سوودی چیە ئەگەر هەموو خەڵکی چەمچەمال ئاگادارکەمەوە کە قەسابخانەکەیان لە زبڵدان پیسترە وهەرچی مەرجی تەندروستی هەیە تیایی نیە؟!

من ویستم ئەمجارەیان وەک پێشوو نەکەم وەک ئەو هەمو بەڕێوەبەری فەرمانگەو بەرپرسی حیزبی وو ئاغاو کوێخاو خاوەن دیوەخان وپیاو ماقوڵانی شارو بەحساب نوسەرو ڕۆژنامە نووسی شار دەس بگرمە کڵاوەکەی خۆمەوە و بێدەنگ ببم وبەبێ بێدەنگی ئەو شارە بۆهەتاهەتایە بەجێبێڵم و خەریکی ژیانە تایبەتەکەی خۆم بم

وئەوخەلکەی کەدەزانم هیچیان پێناکرێ وئاگادارکردنەوەیان لەو تاوانە گەورەیەی چەندین ساڵە دەرحەق بەوان دەکرێ وسەرەڕای ئەوەی شاری چەمچەمال بەتەنها خۆی بەقەد هەردوو وڵاتی فەرەنساو ئەڵمانیا سامانی سروشتی هەیە کەچی ئاوی خواردنەوەی نیەو پانزە ڕۆژ جارێک ئاویان ئەدرێتێ وئاوەکەش لەناو زبڵداندا حەوت ساڵە گلدەدرێتەوە سوودی چیە ئاگادریان کەمەوە ؟!

وا ئێستا ئاگادارمکردنەوەو بەهەموو دەنگم هاوار دەکەم :حەوت ساڵە حەوزی ئاوی خواردنەوەی شارەکەیان پاکنەکراوەتەوە، قەسابخانەکەشیان هیچ مەرجێکی تەندروستی تیا نیە بزانم چەن کەس لەجیاتی من دێنە دەنگ ؟! 

وام زانی ئەگەر تاوان کەشف بکەم ڕێزم لێدەگرن کەچی دەریانکردم

وام زانی ئەگەر تاقیگەی ناوەندی وسەنتەری گورچیلەی دەسکرد وسەنتەری پسپۆڕی ددان و سەنتەری فریاکەوتن وخودەج و پزیشکی دادوەری ودەیان هۆبەو بەش و هۆڵی منداڵ بوون ودوو نەخۆشخانەو سەدان ئامیری پزیشکی و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی دەرمان وئیسعاف وبەبڕی هەشت ملیار دینار کەل وپەل لەم قەیرانەدا بۆ ئەم تەندروستی ئەم شارە بکڕم، پەیکەری ڕیزلێنانم بۆدروست ئەکەن ومنالەکانم شانازی بە پەیکەرەکەی باوکیانەوە دەکەن کەچی لەبەر خاتری خاترداران کە خانویان لەسەر حەوزی ئاوخواردنەوەی شارەکە دروستکردبوو دەریان کردم

وامزانی ئەگەر لەسەر منداڵی قادرکەرم بێمە جواب کە بۆچی دانا غاز وسامانە سروشتیەکان چوار کارمەندیان بۆ دانەمزرێنن بۆ ئەوەی مەلبەندەکەیان دانەخرێ دەس خۆشیم لێئەکەن کەچی دەریانکردم 

وامزانی ئەوەی بەڕێوەبەری چاک وڕاستگۆودەس پاک وداوێن پاک ودڵسۆز بێت پشتگیری دەکرێ کەچی دەریانکردم،
یەکێک لەفەرمانبەرەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی کە تەلەفۆنی بۆم کرد بەدڵی پڕەوە وتی خەفەت لەهیچ ناخۆم لەوەنەبێ کاتیک ئەهاتین بۆلات بۆکڕێنی شتێک کە بێئومێد ئەبووی لەوەی ژمێریاری بتوانێ بیکڕێت لەگیرفانی خۆت پارەکەت ئەداینێ وئەمانکڕی 
منیش ووتم خۆشم خەفەت لەهیچ ناخۆم لەوەنەبێ دوای ئەوهەموو تەمەن وئەو هەموو کتێبەی کە خوێندمنەوە عەقڵم پێنەشکا کە ناکرێ لەسەر ڕێگایەکی هەڵەو سیستەمێکی هەڵە بتەوێ بەڕێکی وڕاستی هەنگاو بنێی 

ڕاستیەکەی ویستم ئەمجارە بێدەنگبم وقسە نەکەم بەرامبەر ستەم وستەمکاری 

بەڵام نەیانهێشت هەر ئەوانەی کە هانیان ئەدام لەبری ئەوان من واز لەبەرژەوەندی تاکە کەسی خۆم بێنم وعیادەو ژیانی تایبەتی خۆم بکەمە قوربانی نەخۆشخانەو ژیانی گشتی ئەمجارەش نەیانهێشت بێدەنگ بم و قسەم کرد بزانم ئەنجامەکەی چی وکێ لەسەر مافی گشتی دێتە دەنگ ،؟!

خۆ داواکاری گشتی ئەم وڵاتە ئەم نوسینەی من ئەبینێ یان کەسێک هەیە پێی بڵێ کە بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەمال بەڕوون وڕاشکاوی ئەڵێ حەوزی ئاوی خواردنەوەی شاڕێکی گەورەوگران حەوت ساڵە بەهۆی تاکە کەسێکەوە کە ڕێگر بووە لەپاکردنەوەی پاکنەکراوەتەوە وهەموو بەڵگەکانیش لە کۆمێنت دائەنێم بزانم داوکاری گشتی لەسەری دێتە دەنگ؟!

خۆ داواکاری گشتی ئەم نوسینەی من ئەبینێ ،یان کەسێک هەیە پێی بڵێ کە بەڕێوەبەری تەندروستی شارێکی گەورەوگران دەڵێ قەسابخانەی ئەو شارە هیچ مەرجێکی تەندروستی تیانیە بزانم لەسەری دێتە دەنگ ؟!

ئەگەر کەسێکی دەسەالاتداری دڵسۆز هەبوایە و لەسەر مافی گشتی بهاتایەتە دەنگ ،ئەوە سەرئەنجامی دەسەڵات وحکومڕانیەکەمان بەو شێوەیە نائەبوو کە دوای سی ودوو ساڵ لەفەرمانڕەوای پەنجا هەزار مامۆستا سێ مانگە لەجیاتی لەپۆلی وانە وتنەوەدابن لەسەر جادەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان 

من جارێکی تریش وەک هەمیشە هاتمەوە دەنگ و لەبری ئەو چوار پۆستەی کە لەشوێنی بەریوەبەری تەندروستی چەمچەمال بۆیان پێشنیار کردووم بۆ ئەوەی پێنج ساڵی تر لەژیان وتەمەن و مافی ماڵ ومناڵەکەم بکەمەوە قوربانی ئەم سیستەمە گێڕو ناڕێکەو هەر کاتێکیش دەسم برد بۆ گەنجینەی دزراوو ماڵی شوشە بەندی گەوران بەبیانویەکی تر دەرمکەنەوە ،من بڕیارم داوە نەک پۆست وپلەو پایە بەڵکوو فەرمانبەرێتیش لەسایەو سێبەری ئەم سیستەمەدا ڕەفزکەم وخۆم خانە نشینکەم 

بە ئومێدی ئەوەی ڕۆژ وڕۆژگارێک بێت ئەم تەرازووە لاسەنگە ڕاستبێتەوە ،ئەگەر تەمەنیش مۆڵەتی نەدا ئەو ڕۆژگارە ببینم ئومێدم وایە نەوەکانی داهاتوو بە ڕێزەوە ناوی ئێمە بهێنن

د.فرهاد محمد 
٢٠٢٣/١٢/٧ 
بەفرانبار
تێبینی:

دوای ڕاپۆرتەکەی ئیمەو بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلیمانئ ،چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا ڕێڕەوێکئ لاوەکیان بۆحەوزەکان دروستکردوو بەبێ خانوە تەجاوزکە بڕمێنن و بەبێ چاودیری ئێمەو کامیرا حەوزەکان بەحساب پاکراونەتەو بەڵام ئەی ئەو حەوت ساڵەی کە پاکنەکرایەوە؟! کێ لێی بەرپرسەو ئەوسەدان هاوڵاتیەی کەبێگومان بەهۆی پیسی حەوزەکانەوە توشی زیانی تەندروستی بوون کێ لێی دێتە دەنگ؟!

٢- لەڕاپۆرتەکەی خۆپاراستنی سلیمانیدا بە ڕوونی هاتوە کەحەوزەکان جگە لەوەی پڕە لەزبڵ وحەوت ساڵە پاکنەکراوەتەوە ،ڕێگاشی نیە بچیتە سەر حەوزەکان وچاودیری بکەی وکارەبای بەردەوامیشی نیە تا کۆنترۆڵی ئامێری پیدانی کلۆر بکەی بەڕێژەی گونجاو کلۆر بکرێتە حەوزەکانەوەو سیاجی حەوزەکانیش ڕوخینراوە وناوچەی موحەرەمە نەماوە بۆ حەوزەکان

3-قەڵەمفڕۆشراوەکان ئەوانەی کە پەیجی علوج بەپارەیەکی کەم بۆ مافیاکان دەبەن بەڕیوە دوای ئەم ڕونکردنەوەیە دیسان پەلامارم ئەدەن بۆ ئەوەی شوێنن پێی تاوانی ئاغاکانیان بشارنەوە. 


PM:03:42:07/12/2023