لە کەرکوک تەقە لە کەژاوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی کرا (ڤیدیۆ)

شەوی رابردوو لە سنووری پارێزگای کەرکوک تەقە لە کەژاوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی کرا. 

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ میدیاکانی پارتی گرتەیەکی ڤیدیۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکەن کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە پارێزگای کەرکوک لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقە لە کەژاوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکە

بڕیارە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە (٢٣) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، هەروەها پێنج هەزار و ٩١٥ کاندید کێبڕکێ لەسەر (٢٧٥) کورسی بۆ ئەنجوومەنی (١٥) پارێزگای عێراق بە کەرکوک و نەینەواوە دەکەن کە (٧٥) یان کۆتای ژنانن و (١٠) کۆتاى دیکە بۆ پێکهاتەکانن.

هەروەها کورد لە پارێزگاکانی (نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەدین و دیالە) بەربژێری هەیە و بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن، لە پارێزگای بەغداد-یش بە چەند بەربژێرێک لە لیستی جیادا بەشداری دەکەن.


AM:10:25:08/12/2023