پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە بە رەگەز عەرەبە و ئاسەواری بەرد و داری بە جەستەیەوە دیارە.
بەپێی زانیارییەکان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر دۆزراوەتەوە کە کە ئاسەواری بەرد و داری بە جەستەیەوە هەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، گەنجە کوژراوەکە تەمەنی ٢٨ ساڵە و بە رەگەز عەرەبە دوای کوشتنەکەی پارە و مۆبایلی لێدزراوە، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ روونکردەوەیەکیان لەمبارەوە نەداوە.