بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەک لە سۆران ١٤ هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا (نوێکراوتەوە)

ئاگر لە بینایەکی  سۆران کەوتەوە و ١٤ مامۆستاو خوێندکار و هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و چوار هاوڵاتی تریش  برینداربوون. لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە باڵەخانەکەدا گیریان خواردوە.

ئەمشەو هەینی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣،بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردووەتەوە، ئاگر لە بەشەناوخۆیی خوێندکاران کەوتووەتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش چەند خوێندکارێک لە ناو بەشە ناوخۆییەکان گیریان خواردووە.

هاوکات تەندروستیی سۆران دەڵێت، تاوەکو ئێستا ١٤ کەس لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش بریندارن، چەند بریندارێکی دیکەیش لە نەخۆشخانەن".

نوێدەکرێتەوە




PM:09:40:08/12/2023