دوو شەپۆلی باران بارین لەم هەفتەیەدا روو لە هەرێم دەکات

کەشناسی عێراق و  بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ باران بارین دەستپێبکات و سەرتاسەری هەرێم بگرێتەوە، هەروەها ئاماژە بۆ دوو شەپۆلی بارانبارینی دەکەن لەم هەفتەیەدا کە دووەمیان چوار شەممە دەستپیدەکات.

کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکانی هەرێم، سەرەتا باران بارین لە رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە, رێژەی باران بارینەکە لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تردا.

پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە (٢ تا ٤) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ١٠-٢٠کم/س.
ئاراستەی با، باشوری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین ٧-٩ کم

سبەی یەک شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە ١-٣ پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٥کم/س.
ئاراستەی با، باشوری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین، ٨-١٠ کم 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:١٩ 
سلێمانی: ١٨
دهۆک: ١٨
کەرکوک: ٢٢
هەڵەبجە:١٨
زاخۆ:١٩
سۆران: ١٥
حاجی ئۆمەران:١١
گەرمیان: ٢٢



AM:10:50:09/12/2023