بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ٤٨ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی یەک ملیار و ٤٨ ملیۆن و ١٧٠ هەزار و ٥٩٤ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٠٩ ملیۆن و ٦٣٤ هەزار و ١٠٨ دۆلار دۆلار بووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢١٩ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٧٣١ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی دووشەممە بووە كە ٢٠٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار و ٣٠٥ دۆلاری فرۆشتبوو. 

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٩٥٧ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار و ٥٤٩ دۆلار بووە، لە كاتێكدا تەنیا ٩٠ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 


PM:02:22:09/12/2023