دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر کێشەی زەوی و زار هاوڵاتییەك لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
مەمەد رەشید بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بەهۆی کێشەیەکی زەوی و زارەوە لە ناوچەی تەکیە شەڕەتەقە لە نێوان دوو خێزان ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاکامدا پیاوێکی تەمەن (٦٠) ساڵ کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاند" لە ئێستادا تۆمەتباران دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکەیان رادەستی دادگا کراوە".