بەڕێوەبەری پێشووی پاسپۆرتی هەڵەبجە كۆچی دوایی كرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ عەقید سالار سەردار بەڕێوەبەری پێشووی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی ئەنوەرشێخەی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. 

لای خۆشیەوە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاندووە" عەقید سالار لە ماوەی کارکردنیدا لە پارێزگای هەڵەبجە خزمەتێکی گەورەی هاوڵاتیانی کردووە و هەمیشە بەڕێزەوە لە ماندووبوونەکانی دەڕوانین". 


PM:06:45:11/12/2023