هاتووچۆی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ لەسەر چوار شەقامی سنووری زاخۆ کامێراکانی هاتوچۆ دەکەونە کار".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی قەزای زاخۆ، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ سێشەممە لەناو تونێلی زاخۆ و لە دەستپێکی تونێلەکە تاوەکو کۆتایی، کامێرەکانی (خاڵ بۆ خاڵ) دەکەونە کار.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر سبەینێ لەسەر شەقامی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل و دێرەبینێ و سحێلا کامێراکانی هاتووچۆ دادەنرێن و کارا دەکرێن و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.