تورکیا لە ئامێدی بۆردومانی ناوچەکانی نزیک گوندەکان دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣،  فڕۆکەکانی تورکیا لە بناری چیای مەتین بۆ یەکەم جار بە فڕۆکە  بۆردومانی چەند ناوچەیەکی تەواو نزیک لە گوندەکانی ئەو دەڤەرەیان کرد.

بە پێی زانیارییەکانیی سپی فڕۆکەکانی تورکیا لە بناری چیای مەتین ناو چەیەکیان لە نێوان هەردوو گوندی گوهارزێ و باڵاڤێ بۆردومانکردووە، کە تەنها یەک کیلۆمەتر لەو دوو گوندەوە دوورە، هەفتەی ڕابردووش لە رێگای تۆپی دوور هاوێژەوە سوپای تورکیا حەوت گولە تۆپی ئاڕاستەی ئەو جێگایانە کردووە.

ئەم بۆردومانانە ترس ودڵە ڕاوکێیەکی زۆری لە لای خەڵکی ئەو گوندانە دروستکردووە هەرچەندە تا ئێستا زیانی گیانی بەدوا نەبووە.

ماوەی دوو ساڵە لگەڵ دەستپیکردنی ئۆپراسوێنەکانی چنگی پڵنگ تورکیا بە دەیان کیلۆمەتر هاتونەتە ناو خاکی هەرێمەوە وبەشێوەیەکی بەرفراوان وڕۆژانە بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکەن بە بیانووی لێدانی گەریلاکانی پەکەکە.

ڤیدیۆی بۆردۆمانەکە ببینە




PM:04:36:12/12/2023