هەڵوێستی سەرۆکی فیفا لەسەر هێرشکردنە سەر ناوبژیوانەکەی خولی تورکیا ئاشکرابوو

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی  ڕووداوی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان لە خولی تورکیا بە "تەواوی قبوڵنەکراو" وەسف کرد.

 ڕووداوەکە ڕۆژی دووشەممە ڕوویدا، دوای ئەوەی ئەنقەرەگوجو لە خولی سوپەری تورکیا بە ئەنجامی ١-١ لەگەڵ ڕیزا سپۆڕ یەکسان بوو. 

 رووداوەکە کاتێک سەریهەڵدا کە ناوبژیوان، هالیل ئوموت میلەر، ڕووبەڕووی فاروک کۆجا، سەرۆکی ئەنقەرە گۆجو بووەوە، کاتێک ئەمەی دووەمیان دەستپێشخەری کرد و مشتێکی لە دەموچاوی ناوبژیوانەکە دا. 

 میلەری ناوبژیوان دوای ئەوەی لێیدرا کەوتە سەر زەوی، دواتر بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەلایەن کەسێکی دیکەی نەناسراوەوە لێیدرا لەکاتێکدا هەوڵیدا دەموچاوی بپارێزێت.


PM:05:24:12/12/2023