تاقییکردنەوەی وەرزی یەکەمی قوتابیان پێشدەخرێت

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە، دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی قوتابییانی پۆلەکانی یەک، دوو و سێ پێشخراون بۆ ١٩ـی ئەم مانگە. 
 
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەرەدەی کردووە کە تێیا هاتووە" تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی قوتابییانی بنەڕەتی بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣– ٢٠٢٤ دوا دەخرێت". 
 
هەروەها هاتووە" لەسەر رەزامەندی وەزیری پەروەردە، ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەمی وەرزی یەکەم پۆلەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەم)ی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤، بڕیارماندا بە هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم لە سەرجەم قوتابخانەکان لە رۆژانی ١٩-٢٠ و ٢١ی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت".
 
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" دەسەڵات دەدرێتە پەروەردەی قەزاکان بۆ ئەو قوتابخانانەی زمانی خوێندنیان سریانییە، دەتوانن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بەگوێرەی بۆنەکانیان بگونجێنن، بەمەرجێک خشتەی تاقیکردنەوەکانیان لە ١٥-٠١-٢٠٢٤ تێپەڕ نەکات". 
 
بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژەوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە قوتابخانەکانی ١٣ پەروەردەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە ئەنجام نادرێن.



PM:08:08:12/12/2023