ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و بارودۆخی کارەبا تاوتوێ کرا، بەڵام، هیچ بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان نەدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت( ماوە بۆ درێژکراوە) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سهبارهت به بواری كارهبا له ههرێمی كوردستان راسپارده و پهیامی بڵاوكردهوه.
لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بەوەدەکات، سیستمی پریپەیدی پێدانی پارەی کارەبا لەسەر حیسابی هیچ پارێزگا و گەڕەک و ناوچەیەکی کوردستان نییە بەڵکوو وەزارەتی کارەبا بە دادپەروەرانە بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو دابەش دەکات و ئەم پڕۆژەیە، تەنیا شێوازی پێدانی پارەی کارەبایە.
ڕاشیگەیاند" ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە پڕۆژەی پریپەید نابێت بارگرانی لەسەر دارایی هاووڵاتییان دروست بکات و ئامانج لێی کۆکردنەوەی داهاتە بە شێوازێکی هاوچەرخانە تاکو داهاتەکە بخرێتەوە خزمەتی پڕۆژەکانی زیادکردنی وزەی کارەبای نیشتیمانی و خزمەتگوزارییەکە و بەکارهێنانی کارەبای بەرهەمهاتوو بەشێوەیەکی ئابووریانەتر کە دەمژمێری زیاتری کارەبا دابین بکات".
حکومەتی هەرێم داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن لە ڕێگەی كەمكردنەوەی زیادبەكارهێنانی كارەبا و دانی رسوماتی کارەبا بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوامی، بۆ ئەوەی حکومەتیش بتوانێت بەشێکی خەرجییە زۆرەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکات و کارەبا بە باشی بە هاووڵاتییان بدات
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت" وەزیری دارایی کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا خستەڕوو کە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاریی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم سەبارەت بە کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ بە ڕەچاوکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکان و پەرەپێدانی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە عێراق و هەرێم لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتیی وخەرجکردنەوەی لە پڕۆژەکانی خزمەتی گشتیدا".
هەروەها حکومەتی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانمان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێراشمان بۆ برینداران خواست. دامەزراوەکانی حکومەتمان ڕاسپارد کە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتی لە شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکەن بەتایبەتی کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ لەبەرچاوگرتنی ڕێکارەکانی سەلامەتی لەو شوێنانە