کێشە دەکەوێتە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنەو چاڤی زۆر توڕەیە لە دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە،ئەمەش پاش دۆرانەکەی شەوی رابردوو دژی یانەی ئانتوێرپ بە ئەنجامی 3-2 لە چامپیۆنس لیگ.
بە قسەی میدیای ئیسپانیا دیکۆ خەیاڵ بۆ ڕاهێنەرێکی تر دەکات بۆ بەرشەلۆنە بۆ شوێنی چاڤی و دەستوەردان لە کاروباری یاریزانان دەکات، چاڤیش حەزی لەوە نییە و ئێستا تووڕەیە لەبەڕێوەبەری یانەکە.
لە ئێستادا پەیوەندی نێوان ئەو دووانە گرژ و ئاڵۆزە، بەتایبەتی دوای دابەزینی ئەم دواییەی ئەدای کارکردن و ئەنجامەکانی یانەکە لە لالیگاو چامپیۆنس لیگ.
بەرشەلۆنە شەممەی داهاتوو لە ئەرکێکی قورسدا رووبەڕووی یانەی ڤالانسیا دەبێتەوە لە لالیگاو لەئەگەری دۆڕانیان لەوانەیە چاڤی دووربخرێتەوە.