ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و جینین پلاسخارت سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گرنگی سەرخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد گفتوگۆیان كرد.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخی سیاسی و ئه‌منی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه" هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگی پاراستنی ئاسایشی پرۆسه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی مادده‌ی ١٤٠، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به ئه‌رێنی هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان هه‌ڵسه‌نگاند".
ئاماژە بەوەشکراوە، نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت" هیوایان خواست له قۆناغی داهاتوودا بره‌وی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.