سێ مووچەی کۆتایی ساڵ بە ناوی" مووچەی خەرجنەکراو" هەژمار دەکرێت

بەڕێوەبەرێتی گشتی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی بە نووسراوێکی فەرمی داوا لەبەڕێوەبەرێتی گشتی دیوانی وەزارەت دەکات کە  سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لەسەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاریی بە ناوی" مووچەی شایستەی خەرجنەکراو" هەژماربکەن.

بەڕێوەبەرێتی گشتی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی نووسراوێکی فەڕمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرێتی دیوانی وەزارەت کردووە، داوایکردووە گشتاندنێک بکەن بۆ هەموو وەزارەت ‌و فەرمانگەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری ژمێریایی تایبەت بۆ هەژمارکردنی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لەسەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاریی بە ناوی " مووچەی شایستەی خەرجنەکراو"،  کە بەگوێره‌ی بنەما ژمیریاریەکان ئەم هەژمارە ئەو خەرجیانە دەگرێتەوە کە پێویستە خەرجبکرێن لەکاتی خۆیاندا، بەڵام بەهۆی هەر هۆکارێکەوەبێت لەکاتی خۆیدا خەرجنەکراون ‌و دەمێنەوە بۆ دوای پاکتاوی ساڵ ‌و دەرکردنی میزانیەی کۆتایی ساڵ.

بەڕێوەبەرێتی ژمیریاکاری لە نووسراوەکەدا رایگەیاندووي" وێڕای ئەوەی کە ئەو سێ مووچەیە خراوەتەسەر هەژماری شایستە خەرجنەکراون، تا ئێستا هیچ کاتێک دیارینەکراوە بۆ گێرانەوەی ئەو مووچانە بۆسەر هەژماری پێچەوانەوە خەرجکردن، کە بەگوێره‌ی ڕێکارە داراییەکان، دەبێت قەیدێکی پێچەوانەی هەبێت ‌و ئەو پارەیە بگەڕێتەوە بۆ سەر هەژماری مووچە و کاتی خەرجکردنیشی دیاریی بکرێت''.

ئەمەش لە کاتێکدایە پاش سەردانیکرندی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، حکومەتی عێراقی بڕیاریدا بە ناردنی سێ قەرزی ٧٠٠ ملیاری بۆهەرێم بۆ دابینکردنی هەر سێ  مووچەی مانگەکانی ( تەمموز، ئاب و ئەیلوول)، بەڵام چارەنووسی سێ مووچەی کۆتای ئەمساڵ بە نادیاری مایەوە.




AM:11:36:17/12/2023