شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لەم مانگەدا یەكەم شەپۆلی بەفربارین ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە".
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە مانگەدا یەکەم بازنەی بەفربارینی بەرفراوان و سەرمای تووند ناوچەکان دەگرێتەوە و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، دواتر سەنتەری شاره‌كان ده‌گرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستمێكی ته‌ڕی دابارینی ته‌واو باش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، یه‌كه‌میان گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمێكی شێداری مه‌داری له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیه‌وه بۆ ناوچه‌كه و هاتنی شێی ئه‌تڵه‌سی بۆسه‌ر هه‌ردوو ده‌ریای ناوه‌ڕاست و سور ئه‌مه‌ش واده‌كات شه‌پۆله‌كانیان چالاك بكاته‌وه به‌ڕووی ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، دوه‌م هۆكار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بوونی زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكوره، چونكه له‌مه‌ودای رۆژی ٢٢ بۆ كۆتایی مانگ چه‌ند جارێك بارسته هه‌وای ساردی جه‌مسه‌ری باكور گل ده‌داته‌وه له ڕێگای خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناوچه‌ی په‌ستان به‌رز به زۆری له‌سه‌ر خۆرئاوای ئه‌وروپا و به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا جێگیر ده‌بێت.